پۆلیسی هەڵەبجە: پیاوێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە کوشتنی هاوڵاتییەکی راگەیاند لە قەزای خورماڵ کە فیشەک بەر سەری کەوتووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئەیلولی 2025، ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، "سەرلەباینی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (وەهبی تاهیر میكە) کە تەمەنی 43 ساڵە و پیشەی کاسبە و دانیشتووی قەزای خورماڵ گەیەندرایە پزیشکی دادی هەڵەبجە".

ئاماژەی بەوەکرد، "تەرمەکە ئاسەواری فیشەک بەسەریەوە بووە رووداوەکە لە شوێنی کارەکەی کە دوکانێکی دروستکردنی خواردەمەنی بووە لەنێو قەزای خورماڵ روویداوە".

ئەوەشی خستەڕوو، "لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە، لەلایەن بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان بەڵگەکان هەڵگیراونەتەوە و دەمانچەیەک دەستی بەسەردا گیراوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە کەسێک بەتۆمەتی رووداوەکە دەستگیرکراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ رێکخراوە".


AM:11:44:14/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت