تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری مانگێکی نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێرکاری بڵاوکردەوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بێت، لەماوەی مانگی رابردوو لەرێكەوتی (1 بۆ 2025/8/31) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی، 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی رابردوو لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە، 12 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 121 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 52 نەشتەرگەری گەورە و 156 نەشتەرگەری مام ناوەند و 20 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لەمانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 85 پشكنینی تیشك و 165 پشكنینی سۆنەر و 45 پشكنینی سیتی سكان لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 148 چارەسەری سروشتی كراوە و 20 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردووە و 11,552 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
AM:09:03:14/09/2025
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت