لە دوزخورماتوو تەقە لە بارەگای پارتی کرا
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو لە قەزای دوزخورماتوو ئۆتۆمبێلێك كە سێ كەسی تێدابووە، تەقەیان بەسەر ناوچەی دوزخورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كرد.
لەبارەی رووداوەکەوە ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئەیلولی 2025، ئیسماعیل مەحمود، بەرپرسی ناوچەی دوزخورماتووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە وێستگەنیوزی رایگەیاند، "درەنگانی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆز کە سێ كەسی تێدابووە و خواردنەوەی کحولییان خواردووەتەوە و تەقەیان لە دەوروبەری بارەگای پارتی کردووە، بەڵام هیچ فیشەکێک بەر بارەگاکە نەکەوتووە، چونکە تەقەکان بە هەوادا کراوە".
بەرپرسی ناوچەی دوزخورماتووی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، "تەقەكەرەكان ناسراونەتەوە و هەرسێکیان دەستگیرکراون، پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە و هەرسێ دەستگیرکراوە دانیان بەوەدا ناوە کە لە ناوچەکەدا تەقەیان کردووە".
AM:08:36:14/09/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت