تەندروستی سلێمانی: کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان لە پارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، "لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکرا".


ئاماژە بەوەکراوە، "ئەمڕۆ شەممە 13ی ئەیلولی 2025، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و د. ماکوان، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی تا کۆتایی ساڵی 2025 چارەسەرکرا".

تەندروستی سلێمانی دەڵێت، "سوپاس بۆ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو بەڕێزانەی هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیان داوە، وەسوپاس بۆسەرجەم راگەیاندنەکان بۆ گرنگی دان بەبابەتەکەو خەمخۆریان".


PM:07:46:13/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو