روانگەی ئیکۆ عێراق: زیانەکانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم بە 11.16 ملیۆن دۆلاری رۆژانە مەزەندە دەکرێت
وێستگەنیوز-
روانگەی ئیکۆ عێراق کە تایبەتە بە کاروباری ئابووری ئاشکرای دەکات، زیانەکانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە 11.16 ملیۆن دۆلاری ڕۆژانە مەزەندە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 13ی ئەیلولی 2025، لە راگەیەندراوێکدا روانگەی ئیکۆ عێراق رایگەیاند، "بڕیاربوو هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 230 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردە بکات، جگە لەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بەکار دەهێنرێتەوە، هەروەها تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت بە نزیکەی 16 دۆلار خەملێندراوە، هەروەها تێچووی گەیاندنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا یەک دۆلار و نیوە بۆ هەر بەرمیلێک".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای لێبڕینی ئەم تێچوونانە، پێشبینی دەکرێت قازانجی هەناردەکردن 230 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا 11.16 ملیۆن دۆلار بێت، ئەگەر بەرمیلێک نەوت بە نرخی 66 دۆلار بفرۆشێت، عێراق مانگانە 334 ملیۆن دۆلار و ساڵانە زیاتر لە 4 ملیار دۆلار زیانی پێدەگات بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان".
روانگەی ئیکۆ عێراق دەڵێت، "پەرلەمانی عێراق بەرپرسیارە لە وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەهۆی دەرنەکردنی یاسای نەوت و گازە".
PM:04:40:13/09/2025
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت