ئۆجه‌لان نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك و كه‌سایه‌تییه‌كانی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی سوریا ده‌نێرێت
وێستگه نیوز-
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له سوریا ده‌نێرێت و بڕیاره به‌مزوانه بگه‌یه‌نرێته ده‌ستیان و ناوه‌ڕۆكه‌ی ئاشكرا بكرێت.
ئاژانسی هاوارنیوز له زاری فه‌رزه‌نده مونزیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌ستپێشخه‌ری سوریا بۆ ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بڵاویكرده‌وه كه "عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان نامه‌یه‌كی بۆ كه‌سایه‌تییه دیار و سه‌رۆك هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب له سوریا ناردووه".
فه‌رزه‌نده مونزیر ده‌ڵێت: "ئێستا نامه‌كه گه‌یشتوه‌ته ده‌ستپێشخه‌ری سوریا بۆ ئازادی رێبه‌ر ئۆجالان و بڕیاره به‌م زوانه بیگه‌یه‌نێته كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان و سه‌رۆكی هۆزه‌كان و به رای گشتی رابگه‌یه‌نێت".
به وته‌ی فه‌رزه‌نده مونزیر دوای گه‌یشتنی نامه‌كه به كه‌سایه‌تییه‌كانی سوریا، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كرێت.
PM:02:43:13/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت