نه‌وه‌ی نوێ ژماره‌یه‌ك به‌ڵێن به خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ژماره‌یه‌ك به‌ڵێن به خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات، راشیده‌گه‌یه‌نێت كه به‌شداری له كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراقدا ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگی ماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و هێشتا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێنه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی ئه‌یلول جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه كه كه به‌شداری له حكومه‌تی داهاتوی عێراق ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌م به‌ڵێنانه به خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات:
• به‌شداریی له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین و له‌نێو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه كێشه و گرفته‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
• سه‌رجه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم له‌ڕێگای بانكه‌كانه‌وه ته‌وتین ده‌كه‌ین و كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه له هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێده‌هێنین.
• كارێك ده‌كه‌ین كه پارتیی و یه‌كێتیی نه‌بنه‌وه به‌نوێنه‌ری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداد و سه‌ركێشی به مووچه و قوت و ژیان و داهاتووی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه بكه‌ن.
• سولفه‌ی زه‌واج (پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی) بۆ سه‌رجه‌م گه‌نجان، قه‌رز بۆ پرۆژه‌ی بچووك و مامناوه‌ند بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و خاوه‌ن به‌هره‌كان، سولفه‌ی عه‌قار بۆ سه‌رجه‌م كرێنشینانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگای حكومه‌تی عێراقیی و بانكه عێراقییه‌كانه‌وه جێبه‌جێده‌كه‌ین.
• كارێك ده‌كه‌ین كه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان تۆڵه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتی پارتیی و یه‌كێتیی بكه‌نه‌وه‌و له‌ڕێگای سندوقی ده‌نگدانه‌وه كێشه و گرفته كهڵهكهبوهكانیان له‌ڕێگای حكومه‌تی عێراقییه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
AM:10:28:13/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت