له رووداوێكی هاتووچۆدا حه‌وت كه‌س بوونه قوربانی
وێستگه‌نیوز-
له‌ڕێگای بازنه‌یی كه‌ركوك رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س بوونه قوربانی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ڕێگای بازنه‌یی كه‌ركوك رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ روویدا، به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و سیانی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه، رووداوه‌كه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت و بارهه‌ڵگرێكدا بووه به جۆرێك بووه كه ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به بارهه‌ڵگرێكدا.
له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌شدا چوار كه‌س له‌سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله ئۆپڵه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و سیانی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
دوای رووداوه‌كه‌ش برینداره‌كان و ته‌رمه‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و رێوشوێنی پێویست گیراونه‌ته‌به‌ر.
لای خۆیه‌وه به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه 3 برینداری رووداوه‌كه‌ی نزیك هه‌فته‌بازاڕی كه‌ركوك به‌ناوه‌كانی (محه‌مه‌د عه‌لی له‌تیف) 23 ساڵ، (عه‌بدوڵا عاسی ته‌یفور) 22 ساڵ، (زه‌كه‌ریا هادی ته‌یفور) 23 ساڵ ، گه‌یاندراونه‌ته به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك و دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره.
AM:10:03:13/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت