"شاسوار عه‌بدولواحید پێش ده‌ستگیركردنی ده‌سته‌یه‌كی بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی نه‌وه‌ی نوێ دیاریكردووه"
وێستگه‌نیوز –
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند كه شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پێش ده‌ستگیركردنی حه‌وت كه‌سی وه‌ك ده‌سته‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تیكردنی جوڵانه‌وه‌كه و كاروباره‌كانی هه‌ڵبژاردن له غیابی خۆیدا ده‌ستنیشان كردووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحیددا، ده‌سته‌كه ده‌ستبه‌كاربووه و له‌ماوه‌ی رابردوو و له داهاتووشدا تا ئازادكردنی سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌سته‌كه جوڵانه‌وه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن".
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه، "ده‌سته‌كه پێكدێت له هه‌ریه‌كه له هه‌ردوو سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ له عێراق و كوردستان (سروه عه‌بدولواحید و كورده‌وان جه‌مال) هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له (رێبوار ئه‌وره‌حمان، كاوه عه‌بدولقادر، ئومێد محه‌مه‌د، سیپان ئامێدی و فاروق غه‌فوور)".
راشیگه‌یاندووه كه "شاسوار عه‌بدولواحید پێش ده‌ستگیركردنی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه به‌خشیوه به‌و ده‌سته‌یه، تا له غیابی خۆیدا بتوانن بڕیار بده‌ن و كاروباره‌كان به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه ببه‌ن كه خۆی نه‌خشه‌ی بۆ داناوه".
شەوی 12ی ئابی 2025، شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لە لایەن هێزێکی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکرا و به‌وته‌ی سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیس "لەسەر چەند سکاڵایەک دەستگیرکراوە".
رۆژی 21ی ئابی 2025، یەکەم دانیشتنی دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەچوو، بڕیاری دواخستنی دانیشتنەکە درا بۆ 28ی ئابی 2025، بەڵام دووبارە دانیشتنەکە بۆ 2ی ئەیلولی 2025 دواخرا و تیایدا دادوەر سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.
PM:09:07:07/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت