یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێی خوێندن له هه‌رێم دیاری كرا
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 21 ی 9ی 2025 وه‌ك ده‌ستپێكی ساڵی خوێندنی (2025 - 2026) بۆ قوتابخانه حكومییه‌كان و ئه‌و قوتابخانه ناحكومییانه‌ی به سستمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌خوێنن، دیاری كرا.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 7ی 9ی 2025، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌روه‌رده‌یی وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی و ڕیفۆرمی قۆناغی ئاماده‌یی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی، هاوكات ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ساڵنامه‌ی خوێندنی ساڵی (2025 - 2026) ی په‌سه‌ندكرد، كه تیایدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 21 ی 9ی 2025 وه‌ك ده‌ستپێكی ساڵی خوێندنی (2025 - 2026) دیاریكرد بۆ قوتابخانه حكومییه‌كان و ئه‌و قوتابخانه ناحكومییانه‌ی به سستمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌خوێنن".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێت: "دواتر ورده‌كاری ساڵنامه‌كه به گشتاندنێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاقیكردنه‌وه‌كان و ساڵنامه‌ی خوێندنه‌وه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌كرێت".
راشیگه‌یاند كه "هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خشته‌ی به‌شه‌وانه‌كانی بۆ ساڵی خوێندنی (2025 - 2026) په‌سه‌ندكرد، پاشتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پرۆگرام و چاپه‌مه‌نییه‌كان گشتاندنی پێده‌كرێت و ئاڕاسته‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كرێت".
PM:08:06:07/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 2656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت