راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌باره‌ی بانكی (تی بی ئای)
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان داوا له بانكی تی بی ئای ده‌كات رێز له ئه‌ركه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" بگرێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردنی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عێراق و بانكه به‌شداربووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی "خزمه‌تگوزارییه بانكیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و سه‌رده‌مییانه له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من پێشكه‌ش بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی بانكی بازرگانی عێراقی (تی بی ئای)، رایگه‌یاند كه نیگه‌رانه له‌باره‌ی ئه‌و زه‌حمه‌تییانه‌ی هاتبووه به‌رده‌م هاوڵاتییانی شاری سلێمانی له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان به‌هۆی دواكه‌وتنی كاره‌كانی بانكی بازرگانی عێراقی (تی بی ئای)".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئه‌م مانگه، نزیكه‌ی 24.000 مووچه‌خۆر مووچه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی تی بی ئایه‌وه وه‌رده‌گرن. له‌نێوان 1 تاكو 3ـی ئه‌یلوول، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 27 ملیار دیناری گواستۆته‌وه بۆ بانكی تی بی ئای به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ته‌واوی مووچه‌خۆرانی بانكی ناوبراو".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری داوا له بانكی تی بی ئای ده‌كات، "وه‌ك تاكه بانكی حكومی پڕۆژه‌كه، ڕێز له ئه‌ركه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من بگرێت، ئه‌مه‌ش دابینكردنی ستافی پێویست و تیمی پێویستی پڕكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی پاره ده‌گرێته‌وه له هه‌رێمی كوردستان به گشتی، و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی".
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له لقه‌كانی بانكی تی بی ئای و ستافه‌كه‌ی ده‌كات كه زیاتر له كاتی ئاسایی ده‌وامه‌كانیان كاربكه‌ن تا دڵنیا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی ته‌واوی هاوڵاتییان به‌بێ كێشه ده‌ستیان به مووچه‌كانیان ده‌گات. هه‌روه‌ها تی بی ئای ده‌بێت وه‌به‌رهێنانی زیاتر بكات له ژێرخانه‌كه‌ی تاكو رێگری بكات له دووباره‌بوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه".
راشیگه‌یاندووه كه "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردنی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عێراق و ته‌واوی بانكه به‌شداربووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه بانكیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و سه‌رده‌مییانه له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من پێشكه‌شی ته‌واوی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بكات".
PM:07:49:07/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت