بەرەی گەل: بەرەی گەل وەک دەنگی ڕاستەقینەی ئیرادەی ئازاد دەمێنێتەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 22ی ئەیلولی 2025، ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و هاوهەڵوێستانی بەرەی گەل لە بارەگای هەولێر کۆبوونەوە.


شادمان مەلاحەسەن، ئەندامی بەرەی گەل رایگەیاند، "ئەمڕۆ بەشدار بووین لە کۆبوونەوەی هاوهەلوێستانی بەرەی گەل ، لە کۆبوونەوەکەدا جگە لەباس کردنی دوایین هەوالی چارەنووسی هەڤالەکانمان لە تاوانی گەورەی 22ی ئاب، چۆنیەتی خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکە بوو".

هەروەها ئاڵا شێخ غائب بەرزەنجی، ئەندامی بەرەی گەل لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "ئێمە هەموو دەسەڵاتە یاسایی و دەستوورییەکانمان بۆ بەرگریکردن لە جەنابی سەرۆک لاهور شێخ جەنگی و هەڤاڵانی دڵسۆزی بەکارهێناوە و بەردەوامیش دەبین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە هیچ هەوڵێک بۆ دۆزی خۆمان و بۆ گەنجە دەستبەسەرکراوەکانمان بەخشین ناکەین، بەرەی گەل وەک دەنگی ڕاستەقینەی ئیرادەی ئازاد دەمێنێتەوە و ئێوە- جەماوەرەکەمان- سەرچاوەی شەرعیەت و هێزن".


PM:09:32:06/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 1136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو