لە هەڵەبجە دوو تەرم لە ماڵێکدا دۆزرانەوە
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی باخی میر لە پارێزگای هەڵەبجە تەرمی دوو ژن لە ماڵێکدا دۆزرانەوە.
لەبارەی رووداوەکەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، "کاتژمێر 7:20 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9ی ئەیلولی 2025، لەلایەن هەواڵدەرێکەوە ئاگادارکراینەوە لەبوونی دوو تەرم لە ماڵەکەی خۆیاندا لەگەڕەگی باخی میر کە دایک و کچن".
ئاماژە بەوەکراوە، "دایکەکە ناوی (ج .ف. س) تەمەن 54 ساڵە و کچەکە تەمەنی 17 ساڵە و ناوی (ه .ه .ع)ە ئاسەواری فیشەک بەجەستەیانەوە هەبووە".
وەک پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی پێداوە، "لەئێستادا تەرمەکان لەپزیشکی دادی هەڵەبجەیەو پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە رێکخراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوکە دەستی پێکردووە".
PM:09:27:06/09/2025
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت