سۆمۆ: هەموو ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە کراوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و نەوت، هەموو هەوڵێکیان بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت خستووەتەگەڕ، ئاماژە بەوەشدەکات، هەموو ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت کراوە.


ئەمڕۆ شەممە 6ی ئەیلولی 2025، عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە کوردستان 24ی راگەیاند، "لەلایەن ئێمەوە لە بارەی رێككەوتن و گرێبەستەكان هەموو شتێك تەواو كراوە و هەموو ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە کراوە".

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ وتویەتی، "ئێستا ئێمە چاوەڕێین نەوتمان بۆ بنێرن، هەروەها وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و نەوت هەموو هەوڵێکیان بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت خستووەتەگەڕ".

لە بارەی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە عەلی نزار ئاماژەی بەوەدا، "ئەو بڕیارانەی کە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەرچوون، بۆ شێوازی جێبەجێكردن روونن بۆ گەرەنتیكردنی مافی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان و داهاتی نەوت لە وڵاتدا".


PM:06:56:06/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو