د.رێبوار كه‌ریم: هه‌ركه‌سێك تۆمه‌تێكمان بۆ دروست بكات، ده‌بێ بیسه‌لمێنێ، ده‌نا رسوای ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
د.رێبوار كه‌ریم رایگه‌یاند كه یه‌كێتی و پارتی كه‌وتوونه‌ته هه‌وڵی مناڵانه بۆ بێده‌نگكردنی ره‌وته‌كه‌یان "ره‌وتی هه‌ڵوێست"، ده‌شڵێت: "هه‌ركه‌سێك تۆمه‌تێكمان بۆ دروست بكات، ده‌بێ بیسه‌لمێنێ، ده‌نا رسوای ده‌كه‌ین".
د.رێبوار كه‌ریم ئەندامی باڵای رەوتی هەڵوێست له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "یه‌كێتی و پارتی دڵنیان كه ره‌وتی هه‌ڵوێست هێزێكی مه‌ده‌نییه و خه‌می گشتی هه‌ڵگرتووه و هیچ خاڵێكی نایاسایی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ره‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا یه‌كێتی و پارتی كه‌وتوونه‌ته هه‌وڵی مناڵانه بۆ بێده‌نگكردنی ره‌وته‌كه‌مان".
ده‌شڵێت: "پارتی له‌نێو عه‌لوه‌ی ئاكرێ كادرێكمان ده‌ستگیرده‌كات كه خه‌ریكی كار و كاسبی خۆیه‌تی، یه‌كێتیش یه‌كێكی ناردووه تۆمه‌تی بێ ئه‌رزش ئاراسته‌ی هه‌ڵوێست ده‌كات".
د.رێبوار كه‌ریم جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ده‌بێ پارتی و یه‌كێتی باش بزانن، ئێمه ره‌وتی هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر ژیان و گیرفانی خۆمان دروستكردووه، ئاماده‌نه‌بووین و نابین ته‌نازول بۆ هیچ هێزو لایه‌نێك بكه‌ین".
راشیگه‌یاندووه كه "هه‌ركه‌سێك تۆمه‌تێكمان بۆ دروست بكات، ئه‌بێ بیسه‌لمێنێ، دڵنیاین كه ناتوانێ بیسه‌لمێنێ و ئه‌وكات رسوای ده‌كه‌ین له‌به‌رده‌م خوا‌و خه‌ڵك و دادگا..".
ئه‌م لێدوانه‌ی د.رێبوار كه‌ریم له وه‌ڵامی فه‌رهاد سه‌نگاوی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی دێت كه رایگه‌یاندبوو " شتێك نییه به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ساخته‌كارن و عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست پاراستنی پارتییه".
PM:03:49:06/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت