باره‌گای بارزانی: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێم دووپاتكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
باره‌گای بارزانی رایگه‌یاند كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له دیدارێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردسان، پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێم دووپاتكرده‌وه.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ فه‌ڕه‌نسا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ـی ئه‌یلولی 2025 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری پاریس سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسای كرد و له‌لایه‌ن ژان نوێل بارۆ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا پێشوازی لێكرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌دیداره‌كه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیی مێژوویی هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا جه‌خت له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه و ڕۆشناییش خرایه سه‌ر سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌رۆك ماكرۆن بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت".
ئه‌وه‌شی خراوه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پێویستیی پابه‌ندبوون به ده‌ستور و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان كرا.
"له به‌شێكی تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێ كرا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی له پشتگیریی به‌رده‌وامیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه"، باره‌گای بارزانی واده‌ڵێت.
PM:08:20:05/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت