ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ په‌یامێكی سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار و كه‌یسی ئارام قادر راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار له سلێمانی و كه‌یسی ئارام قادر كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كونسوڵخانه و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستانی كردووه، رایگه‌یاندووه كه:
*15 ڕۆژ به‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستا چه‌ندین كه‌س بێ سه‌ر و شوێنن.
*ئه‌و كه‌سانه‌ی نادیارن به‌شێكیان له‌دژه تیرۆر یان كوماندۆی سلێمانین.
*ڕێگا نه‌دان و زانیاری نه‌دان به كه‌س و كاریان و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ گومان هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه ئه‌شكه‌نجه درابن و توندوتیژی له‌گه‌ڵ یان به‌كار هاتبێت له كاتی دان پێدانان بۆیه نایانه‌وێت كه‌س بیان بینت.
*هه‌فته‌یه‌كه ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی ڕاوێژكارێكی ده‌سته داوای كردووه كه تیمێكی ده‌سته به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته د. مونا سه‌ردانی به‌شێك له‌و ڕاگیراوانه بكات له‌ناویاندا لاهوری شیخ جه‌نگی.
*ده‌زگاكانی ئه‌منی سلێمانی ڕه‌تیان كردووه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه تیمی ده‌سته پێشتر هاتووه پێویست ناكات دووباره بێن.
*رێژه‌ی راگیراوان زۆره و پێویسته چه‌ند جارێكی تر تیمی ده‌سته سه‌ردانیان بكات تاوه‌كوو له‌نزیكه وه هه‌موویان بیبینێت.
*ئێستاش ڕۆژانه ئه‌ندامانی به‌ره‌ی گه‌ل له سلێمانی و ناوچه‌كانی تری ئه‌و سنووره ده‌ستگیر ده‌كرێن و هه‌ڕه‌شه‌ش له هه‌ندێك كه‌سی تری نزیك له لاهور شێخ جه‌نگی ده‌كرێت.
*كه‌سانێك له رووداوی لاله‌زار كوژراون، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاماده نین زانیاری بده‌ن و بڵاو بكه‌نه‌وه.
*هێزه ئه‌منییه‌كان تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی موڵك و ماڵی لاهور شێخ جه‌نگی، ته‌نانه‌ت به كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی زوومی شه‌وه، هه‌مووی به هه‌ڕه‌مه‌كی كراوه و ئێستاش ده‌كرێت.
*داوا ده‌كه‌ین ئه‌و كاره ڕابگیرێت و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ڕۆڵی خۆی بگێڕیت له‌و بابه‌ته.
*ده‌سته داوای بینینی ئارام قادر سه‌رۆكی پێشووی حیزبی هاوپه‌یمانی كردبوو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ڕێگه‌یان نه‌داوه.
*تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیش له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی ناوبراو و شوێن و جێگه‌ی به ئێمه و كه‌سوكاریان نه‌داوه.
*داوا ده‌كه‌ین لیژنه‌یه‌كی باڵا پێك بهێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون و ڕاستی و دروستی ئه‌م كه‌یسه، له ده‌ره‌نجامه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار بكرێنه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
په‌یامێك له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به هه‌ندێك بابه‌تی په‌یوه‌ست به ڕووداوی شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار له سلێمانی و كه‌یسی ئارام قادر.
بۆ/ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كونسوڵخانه و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان.
هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن كه نزیكه‌ی پازده ڕۆژ به‌سه‌ر ڕووداوی شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار له شاری سلێمانی تێده‌په‌ڕێت و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌رده‌وامه له چاودێری كردنی پێشهاته‌كان و سۆراغكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌س و كاریان زانیاریان له باره‌وه‌یان نییه و بێ سه‌ر و شوێنن.
پاش ماوه‌یه‌ك له چاوه‌ڕوانی بۆ زانینی سۆراغی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكیان له باره‌وه نازانرێت.
ده‌زگای ئاسایش/ سلێمانی له‌ڕێگه‌ی ڕاوێژكارێكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤه‌وه به ئێمه‌ی ڕاگه‌یاند دواین لیستی ناوی بێ سه‌ر و شوێنان كه نێر دراوه بۆ ده‌زگای ئاسایش، له‌لای ئێمه نین ته‌نها ئه‌و ئاماره‌ی جاری پێشوو تر كه به ده‌سته‌مان دابوو له‌لای ئاسایشی سلێمانین.
به‌پێی زانیاری و به‌دواداچوونی ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌ی نادیارن به‌شێكیان له‌دژه تیرۆر یان كوماندۆی سلێمانین، ئه‌و ڕێگا نه‌دان و زانیاری پێ نه‌دانه به كه‌س و كاریان وه به‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ گومان هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه ئه‌شكه‌نجه درابن و توندوتیژی له‌گه‌ڵ یان به‌كار هاتبێت له كاتی دان پێدان بۆیه نایانه‌وێت كه‌س بیان بینت.
پێویسته هه‌موو لایك بزانن ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی ڕاوێژكارێكی ده‌سته داوای كردووه كه تیمێكی ده‌سته به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته د. مونا سه‌ردانی به‌شێك له‌و ڕاگیراوانه بكات له‌ناویاندا لاهوری شیخ جه‌نگی، به‌ڵام ده‌زگاكانی ئه‌منی سلێمانی ڕه‌تیان كردووه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه تیمی ده‌سته پێشتر هاتووه پێویست ناكات دووباره بێن له كاتێكدا بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه سه‌ردان و به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كانی مافی مرۆڤ سنووردار بكات، ڕاسته پێشتر تیمێكی ده‌سته سه‌ردانی به‌شێك له ڕ‌اگیراوانی ئه‌م كه‌یسه كردبوو، به‌ڵام ڕێژه‌ی ڕاگیراوان زۆره و پێویسته چه‌ند جارێكی تر تیمی ده‌سته سه‌ردانیان بكات تاوه‌كوو له‌نزیكه وه هه‌موویان بیبینێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌سته و سكاڵای به‌ره‌ی گه‌ل تا ئێستاش ڕۆژانه ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه له سلێمانی و ناوچه‌كانی تری ئه‌و سنووره ده‌ستگیر ده‌كرێن و هه‌ڕه‌شه‌ش له هه‌ندێك كه‌سی تری نزیك له لاهور شێخ جه‌نگی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی به‌دواداچوون و زانیارییه‌كانی ده‌سته كه‌سانێك له ڕووداوی لاله‌زار كوژراون، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاماده نین زانیاری بده‌ن و بڵاو بكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ش دیسان گومان ده‌خاته سه‌ر شێوازی كوشتن‌یان.
بابه‌تێكی تری په‌یوه‌ست به ڕووداوه‌كانی لاله‌زار هێزه ئه‌منییه‌كان تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی موڵك و ماڵی لاهور شێخ جه‌نگی و ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ناوبراو، ته‌نانه‌ت به كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی زوومی شه‌وه، هه‌مووی به هه‌ڕه‌مه‌كی كراوه و ئێستاش ده‌كرێت و لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین ئه‌و كاره ڕابگیرێت و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ڕۆڵی خۆی بگێڕیت له‌و بابه‌ته.
لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین دژه‌تیرۆر و هێزی كۆماندۆ /سلێمانی هه‌رچی زووه ڕێگه به ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بده‌ن به‌دواداچوون بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌یسانه بكه‌ن و ڕێگه‌ش به كه‌س و كاری ئه‌وانه بده‌ن كه تا ئێستا سه‌ردانیان نه‌كردوون وه پێویسته زانیاریش له‌سه‌ر ئه‌وانه ڕابگه‌یه‌نرێت كه تا ئێستا هه‌واڵیان نییه.
ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ش بۆ ڕای گشتی ڕابگه‌ینین ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ داوای بینینی ئارام قادر سه‌رۆكی پێشووی حیزبی هاوپه‌یمانی كردبوو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ڕێگه‌یان نه‌داوه و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیش له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی ناوبراو و شوێن و جێگه‌ی به ئێمه و كه‌سوكاریان نه‌داوه.
دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ چه‌سپاندنی یاسای یه به‌پێی ڕێكاره ڕێگه پێدراوه‌كان پشتگیری سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ین و دژی هه‌ر جۆره پێشێلكاری و كارێكی هه‌ڕه‌مه‌كین و جه‌ختیش له‌سه‌ر ڕۆڵی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته هه‌رچی زووه كار ئاسانی بۆ سه‌رۆك و تیمه‌كانمان بكرێت بۆ به‌دواداچوون بۆ هه‌ر كه‌یسێك له هه‌ر كوێ و لای هه‌ر ده‌زگایه‌ك بێت ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی كار و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌یه كه په‌رله‌مانی كوردستان بۆی دیاری كردووه وه‌ك ده‌زگایه‌كی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆ.
لێره‌دا به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ڕاپۆرتێكی وردمان نووسیوه‌له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بۆ چوار سه‌رۆكایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان/ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرین.
له كۆتایدا داوا ده‌كه‌ین كه لیژنه‌یه‌كی باڵا پێك بهێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون و ڕاستی و دروستی ئه‌م كه‌یسه، له ده‌ره‌نجامه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار بكرێنه‌وه
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان
PM:07:46:05/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت