هۆشیار زێباری: حکومەتی عێراق بوێریی نییه تاوانبارانی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بناسێنێت
وێستگەنیوز-
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، گروپه چه‌كداره‌كان له‌ناو عێراق له مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵدا، 38 جار به درۆن هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەشدەکات، حکومەتی عێراق بوێریی نییه تاوانبارانی هێرشه‌كان بناسێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 4ی ئه‌یلولی 2025، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی، "گرووپه چه‌كداره‌كان له‌ناو عێراق له مانگی ته‌موزی ئه‌م ساڵدا، 38 جار به درۆن هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك كێڵگه‌ی نه‌وتی و دامه‌زراوه‌كانی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات حكوومه‌تی عێراق وه‌كوو نه‌ریتێكی دووباره لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچوونی ڕاستییه‌كان پێكهێنا".
ئاماژەی بەوەکرد، "حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه فه‌رمی و په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاپۆرتێكیان له‌م باره‌وه ده‌ركردووه و دانیان به هێرشه‌كاندا ناوه، بوێرییان نییه تاوانبارانی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بناسێنن".
لە سەرەتای مانگی تەموزی ئەمساڵەوە 38 هێرش درۆنیی و مووشەكی كرانه سەر شارەكانی هەرێمی كوردستان، لەو ژمارەیەش 9 هێرشیان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكان بوون، كە بریتی بوون لە كێڵگە نەوتەكانی (خورمەڵە، كۆرمۆر، سەرسنک، ئەترووش، بای حەسەن، پێشخابوور، تاوكێ، هەنت ئۆیڵ)، هێرشەکانی دیکەش بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان و فڕۆكەخانەكان بوون.
PM:10:22:04/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت