وەزارەتی پەروەردەی هەرێم: زیاتر لە 22 ملیۆن پەرتووکی نوێ چاپکراون


وێستگەنیوز-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 22 ملیۆن پەرتووکی چاپکراوی ساڵی خوێندنی نوێ گەیشتووەتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئەیلولی 2025، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بۆ ساڵی خوێندنی 2025 - 2026، تەواوی کتێبی چاپکراوی نوێ بریتین لە 22 ملیۆن و 134 هەزار و 74 کتێب".

ئاماژە بەوەکراوە، "تەواوی کتێبە چاپکراوەکان گەیشتوونەتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان".


PM:09:38:04/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو