سێنتکۆم: هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشێکی گرنگە و ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیکردنی


وێستگەنیوز-

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا "سێنتکۆم" رایدەگەیەنێت، ئەمەریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئەیلولی 2025، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، "براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ هەر یەکە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە".

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەکرد، "لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و شەڕی دژی داعش کرا و جەخت لە گرنگی پشتیوانیی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگە کرایەوە".

براد کوپەر رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا".

راشیگەیاند، "ئەمەریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا"


PM:08:21:04/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو