لەبارەی گێڕانەوەی 100 هەزار دینار بۆ خانەنشینان روونکردنەوە دەدرێت
وێستگەنیوز-
لەبارەی گێڕانەوەی 100 هەزار دینار بۆ خانەنشینان سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ی رایگەیاندووە، "وەکو وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ گەڕاندنەوەی 100 هەزار دینارەکەی خانەنشینانی هەرێم نووسراومان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، لە وەڵامدا پێیان راگەیاندوون گێڕانەوەی ئەو 100 هەزار دینارەی خانەنشینان لە دەسەڵاتی وەزیری دارایی عێراقدا نییە و ناشتوانێت بڕیاری لەبارەوە بدات".
بەپێی زانیارییەکان، دەسەڵاتی گێڕانەوەی 100 هەزار دیناری خانەنشینان لە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانی عێراقدایە و بەبێ واژۆی سودانی یەک دینار بۆ خانەنشینان نانێردرێت".
24ی تشرینی یەکەمی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 100 هەزار دینار بۆ ئەو خانەنشینانە زیاد بکات کە مووچەکەیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە، دواتر بڕیارەکە خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە، لە ساڵی رابردوودا و بۆ ماوەی دوو مانگ خانەنشینانی هەرێم ئەو 100 هەزار دینارەیان وەرگرت، بەڵام دواتر ئەو 100 هەزار دینارە لە خانەنشینانی هەرێم بڕدرا.
PM:07:04:04/09/2025
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت