کارەبای سلێمانی: سنووری دوو قەزا و چوار ناحیەی سلێمانی کارەبایان دەبێت بە 24 کاتژمێری
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، تەواوی هاوبەشانی کارەبا لە سنوری قەزای چوارتا و ناحیەکانی سیتەک و زەلان و باسنێ و گوندەکانی دەوربەری و قەزای ماوەت و ناحیەی گاپێڵۆن و گوندەکانی دەوربەریان كارەباكەیان دەبیتە 24 كاتژمێری.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئەیلولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تەواوی هاوبەشانی کارەبا لە سنوری قەزای چوارتا و ناحیەکانی سیتەک و زەلان و باسنێ و گوندەکانی دەوربەری و قەزای ماوەت و ناحیەی گاپێڵۆن و گوندەکانی دەوربەریان كارەباكەیان دەبیتە (24) كاتژمێری".
ئاماژە بەوەکراوە، "دوای تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی رووناكی ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئەندازیار غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی، دەستدەکرێت بە پێدانی کارەبای بەردەوام کە ژمارەیان زیاتر لە 22 هەزار هاوبەشی کارەبایە".
پێنجشەممەی رایردوو کارەبای قەزای قەرەداغ و گوندەكانی دەروبەری و ناحیەی عەرەبەت و گوندەكانی دەوروبەری ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوەبەری كارەبایان بوو بە 24 كاتژمێری.
بە گشتی لە پارێزگای سلێمانی 372 هەزار هاوبەشی کارەبا و 1.500.000 ملیۆن هاوڵاتی سلێمانی لە پرۆژەی رووناكی سوودەمەند بوون و كارەبایان بوە بە (24) كاتژمێری، هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی 602 موەلیدە کوژاوەیەوە.
PM:05:53:04/09/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت