کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن


وێستگەنیوز_

کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ کەمێک نزم بوونەوەی پلەی گەرمادا، تۆزێکی سووک هەندێک ناوچەی هەرێم دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى باشوورى رۆژئاواى هەرێم، پلەی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەک دوو پلە دادەبەزێت.

سەبارەت بە سبەی هەینیش وتی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 بپلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 41پلەی سیلیزی


PM:12:34:04/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو