دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ: تاوەکو ئێستا چەک لاى کەسانێکە کە مەترسین بۆسەر ئاسایشى گشتى
وێستگەنیوز_
دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ، پەیامێکى لەبارەى رووداوەکەى شێخان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا چەک لاى کەسانێکە کە مەترسین بۆسەر ئاسایشى گشتى و زۆرجار داواکراوان رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە و خەڵک و ماڵەکانی خۆیان وەک قەڵغان بەکاردێنن .
لە پەیامەکەیدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت: "رووداوەکەى شێخان پێی گوتین، تاوەکو ئێستا چەک لەلای خەڵکانێک هەیە لە دەرەوەی یاسا و مەترسیین بۆسەر ئاسایشی گشتی خەڵک و بابەتی ماددە هۆشبەرەکانیش بووەتە پرسێکی گرنگ و جێی هەڵوەستەکردنە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "زۆرجار دەبینین داواکراوان ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە و خەڵک و ماڵەکانی خۆیان وەک قەڵغان بەکار دێنن و دواتر هاونیشتمانییان و زۆرجاریش هێزە ئەمنیەکان دەبنە قوربانی."
هەروەها داوا دەکات، لەو پرسانەدا یاسا سەروەر بێت و داواکراوان بە ڕێکاری ئاسایی و یاسایی خۆیان ڕادەستی دەزگا ئەمنییەکان بکەن و نەبنە مایەی تێکدانی ئاسایش و ئارامی وە هێزە ئەمنییەکانیش لەکاتی دەستگیرکردنی داواکراوان ڕەچاوی پاراستنی ژیانی خەڵکی دیکە بکەن سنووری کێشەکە گەورەتر نەکەن .
شەوی سێشەممە، لە کاتى هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک لە شارۆچکەى شێخان تۆمەتبارەکە رووبەڕووى هێزە ئەمنییەکان بووەوە و لە ئاکامدا دووئەندامى هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا و سیانى دیکە برینداربوون و تۆمەتبارەکەش کوژرا و کچێکیشی بریندار بوو.
PM:12:25:04/09/2025
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت