نێچیرڤان بارزانی: داواکارین لە خودا پەیامەکانی پێغەمبەر باڵ بەسەر کۆمەڵگەی موسڵمانان و مرۆڤایەتیدا بکێشێت
وێستگەنیوز_
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "داواکارین لە خودا پەیامەکانی باڵ بەسەر کۆمەڵگەی موسڵمانان و مرۆڤایەتیدا بکێشێت و رێنوێنیی هەموومان بکات".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
له یادی پیرۆزی له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ردا موحه‌ممه‌د (دروودى خواى له‌سه‌ر بێت)، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م. هيوادارم ئه‌م یاده خۆشى و کامه‌رانی له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ببێته هۆی ئاشتى و ئاسووده‌يى بۆ هه‌مووان.
له خوای مه‌زن داواکارین له یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) په‌يامى ئاشتيخوازانه و مرۆڤپه‌روه‌رى و چاكه‌یان، باڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤايه‌تيدا بکێشێت و ڕێنوێنیی هه‌موومان بكات.
هه‌موو ساڵێك به خۆشى، له هه‌مووان پيرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/9/4
AM:09:46:04/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت