ئاسایشی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی ته‌یراوه راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر، ده‌نگی ته‌قه بیسترا، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمه‌كانمان، ده‌ركه‌وت ئه‌و ته‌قانه‌ی كه بیستراون به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان دوو خانه‌واده‌وه بووه".
ئاسایش ده‌ڵێت: "به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر سێ تۆمه‌تباری ئه‌و ڕووداوه ده‌ستگیر كران".
راشیگه‌یاند كه "به‌دواداچوونیش به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنی ته‌واوی ئه‌و كه‌س و تۆمه‌تبارانه‌ی هۆكار و به‌شدار بوون له‌و ڕووداوه".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێشتر به په‌یامنێری وێستگه گه‌یشتووه، له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر دوو دراوسێ كه ده‌وترێت خزمی یه‌كن له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه به شه‌ڕیان و به‌وهۆیه‌شه‌وه له لایه‌كیان كه‌سێك برینداربووه و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه، دواتر ئه‌و ماڵه‌ی كه‌سێكیان برینداربووه، چوونه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی تر و شه‌ڕه ته‌قه روویداوه.
PM:10:56:03/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت