شاره‌وانی سلێمانی هاوڵاتیان له به‌ربه‌ستكردنی به‌شێك له شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی هاوڵاتیان له به‌ربه‌ستكردنی به‌شێك له شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی له ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند كه "به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی (شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود به‌رده‌م مزگه‌وتی نائیله خان سه‌روو گوندی ئه‌ڵمانی بۆ ژێر پردی ده‌باشان نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شار) ڕۆژی پێنجشه‌ممه، رێكه‌وتی 4ـی ئه‌یلولی 2025، كاتژمێر 7ی ئێواره شه‌قامه‌كه به‌ربه‌ست ده‌كرێت و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".
شاره‌وانیی سلێمانی ده‌ڵێت: "داواكارین له شۆفێران كه شه‌قامی ته‌نیشتی وه‌ك جێگره‌وه‌ی هاتووچۆ به‌كاربهێنن و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی سلێمانی بن و هاوكاری تیمه‌كانمان بن".
PM:10:21:03/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت