نوخشه ناسیح: داواكارییه‌كانمان بۆ دوو شه‌هیده‌كه‌ی ژینگه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه په‌سه‌ندكران
وێستگه‌نیوز-
نوخشه ناسیح پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند كه داواكارییه‌كانیان بۆ "دوو شه‌هیده‌كه‌ی ژینگه" له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه په‌سه‌ندكران.
نوخشه ناسیح پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ، له هه‌ولێری پایته‌خت، سه‌ردانی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
نوخشه ناسیح ده‌ڵێت: "مه‌به‌ستمان له سه‌ردانه‌كه، گه‌یاندنی چه‌ند داواكارییه‌كی گرنگی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بوو، كه گرنگترینیان تایبه‌ت بوون به به‌رزڕاگرتنی قوربانیدانی هه‌ردوو شه‌هیدی ژینگه، ئاری موختار و محه‌مه‌د شێخ حه‌یده‌ر، كه له ئاگره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌دا گیانی پاكیان به‌خشی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "داوامان كرد كه شه‌هیدی قاره‌مان ئاری موختار جه‌مال به فه‌رمی وه‌ك شه‌هید بناسرێت و مووچه‌یه‌كی شایسته بۆ بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی ببڕدرێته‌وه".
وتیشی: "هه‌روه‌ها، پێشنیازمان كرد ناوی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی خورماڵ بگۆڕدرێت بۆ "بنكه‌ی پۆلیسی شه‌هیدی ژینگه محه‌مه‌د شێخ حه‌یده‌ر" وه‌ك ڕێزێك بۆ یادی".
راشیگه‌یاند كه "وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستبه‌جێ ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانمان نیشاندا و جارێكی دیكه پاڵپشتیی ته‌واوی خۆی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دووپاتكرده‌وه".
نوخشه ناسیح نووسیویشیه‌تی: "له‌كۆتاییدا، سوپاس و پێزانینی زۆری خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و خودی وه‌زیری ناوخۆ كرد، به‌رامبه‌ر ئه‌و پشتیوانی و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌ی كه له‌ماوه‌ی رووداوی ئاگره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌دا پێشكه‌شیان كردین و هاوكار و پاڵپشتمان بوون".
PM:07:20:03/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت