وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه واده‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری هاوپه‌یمانانی بۆ مانگی 8 راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو هاوكاری دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی 8 به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ 3ی ئه‌یلول 2025 هاوكاریی دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی (8) ته‌مویلی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی) ده‌ستده‌كرێت به ئه‌نجامدا رێكاره دارایی و ژمێریارییه‌كان بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری (7)ی ئه‌یلول ده‌ست به دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه ده‌كرێت".
راشیگه‌یاند كه "له‌م مانگه‌دا، نزیكه‌ی (95٪)ی ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه به سیسته‌می پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من هاوكاری هاوپه‌یمانان وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌ی تریش له رێگه‌ی سیسته‌می بانكییه‌وه هاوكارییه‌كان وه‌رده‌گرن".
PM:04:26:03/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت