ساڵح موسلیم: بەهۆی فشاری توركیاوە؛ دیمەشق دەیەوێت لە رێككەوتنی 10ـی ئادار لەگەڵ هەسەدە بكشێتەوە


وێستگەنیوز_

ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكراتی پەیەدە دەڵێت، دیمەشق لە ژێر فشاری توركیا دەیەوێت لە رێككەوتنی 10 ئادار لەگەڵ هەسەدە بكشێتەوە.

ساڵح موسلیم، لە چاوپێكەوتنێكی میدیایدا رایگەیاند، حكومەتی كاتی دیمەشق بە سەرۆكایەتی ئەحمەد شەرع دەیەوێت لە رێككەوتنەكەی 10ی ئاداری ئەمساڵ كە لەگەڵ باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا و هەسەدە ئیمزا كراوە بكشێتەوە و ئەوەش لە ژێر فشاری راستەوخۆی توركیایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەسەڵاتی دیمەشق دانوستانەكانی پاریس كە بڕیاربوو لە نێوان مەزڵوم كۆبانێ و ئەحمەد شەرع بەڕێوەبچێت بە ئەنقەست هەڵوەشاندووەتەوە و ئەوەش ئاماژەی روونە كە ئامادە نین پابەندنی رێككەوتنەكە بن و بەوەش هەوڵی پاشەكشێ بە كورد دەدەن.

ساڵح موسلیم پێی وایە، "هەوڵەكانی دەسەڵاتی ئێستای دیمەشق دژی پێكهاتە جیاوازەكانی سووریا دەریدەخات كە درێژەپێدەری سیاسەتەكانی رژێمی پێشووی سووریایە و ئامادە نییە رەچاوی مافەكانی كورد و پێكهاتەكانی تری سووریا بكات."


PM:02:02:03/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت