کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن


وێستگەنیوز_

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم و لە ناوچەکانی باشووری هەرێم تۆزەکە زیاتر دەبێت .

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، سبەینێ پلەکانی گەرما تا دوو پلەی دیکە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ زیاتر دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو:

هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 39 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان 42 پلەی سیلیزی


PM:12:38:03/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت