ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەكات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، لە بڕگەی یەكەمدا ڕێڕەوی گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەبەر ڕۆشنایی كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی نێوان شاندنی دانوستانكار و لیژنە هاوبەشەكانی هەردوولا دەربارەی دۆسیەی داهاتە نانەوتییەكان و دۆسیەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران و لە یەكتر گەیشتن و كۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەكان دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمدا پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پێداویستییەكانی جێبەجێكردنی سیستەمی نوێی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
AM:10:29:03/09/2025
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت