دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: لە نزیکەوە چاودێریی دۆسییەی تەقەکردن لە هێمن مامەند دەکەین


وێستگەنیوز_

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، لەبارەی بریندارکردنی رۆژنامەنووس و چالاکوان هێمن مامەند رایگەیاند، نیگەرانین لە تەقەکردن لەو رۆژنامەوانە و وەک هەوڵێک بۆ سنووردارکردنی دەنگی ئازاد و کاری رۆژنامەوانی لەشاری سلێمانی دەیبینن.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پاش رووداوەکە، تیمێکیان سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و چاویان بە هێمن مامەند کەوتووە لەهەواڵیان پرسیوە، کە ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە. 

هەر لە پەیامەکەیاندا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت؛ پێویستە دەزگا ئەمنییەکان و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن و رادەستی یاسا بکرێن.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنزیکەوە چاودێریی ئەو دۆسییەیە دەکەن و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکان دەبن.


AM:09:55:03/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت