"حكومەتى هەرێم و فيدراڵ رێكکەوتن؛ چیتر كومپانياكانى كوردستان پيويستيان بە ناسنامەى باج نابێت"


وێستگەنیوز_

بڵند مەم، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "حكومەتى هەرێم و فيدراڵ رێكکەوتن؛ چیتر كومپانياكانى كوردستان پيويستيان بە ناسنامەى باج نابێت".

بڵند مەم دەڵیت: "خۆشبەختانە ئەمرۆ كۆبونەوەيەكى گرنگ و بەرهەمدار لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بە ئامادەبوونى بەندە و نوێنەری وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتى گومرگ و بەڕێوەبەری کونترۆڵی جۆری لەگەڵ هاوتاكانيان و بەڕێز سامى سوودانی، راوێژكارى محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزيرانى حكومەتى فيدراڵ بەڕێوەچوو". 

ئاماژەی بەوەش کردووە، "يەكێك لە بڕیارەکانی کۆبونەوەکە چارەسەر و ڕێکەوتن بوو لەسەر سیستەمی ئەسیکۆدا كە ئەم سيستەمە لەماوەكانى ڕابردوودا يەكێك بوو لە كێشە و ناكوكيیەكانى نيوان هەردوولا و تەنها بازرگان و كومپانياكانى هەرێمى كوردستان باجى ناكۆكيەكەيان دەدا و بەدڵنیایەوە راستەوخۆ كاريگەرى خراپى بۆ سەر دۆخى بازاڕ و بازرگانى و ئابوورى كوردستان هەبوو." 

بڵند مەم ئاشکرای دەکات کە، لەرێكکەوتنەكەدا بريار دراوە بە بەكارهێنانى ژمارەى بازرگانى كومپانياكان (UEN) كە پێكهاتووە لە چواردە ژمارەى بێ هاوتا بكرێتە بنەمايەك بۆ وەرگرتن و بەشدارى كردن لە سيستەمی ئەسیکۆدا و بۆ لەمەودوا كومپانياكانى هەرێمى كوردستان پێويستيان بە ناسنامەى باج (هويەى ضريبى) نابێت."

دەشڵێت: لەگەڵ چارەسەركردنى ئەم كێشەيەى ماوەى ڕابردوو كومپانياكانى كوردستان بەگشتى دەتوانن وەك كومپانياكانى ناوەراست و خواروى عيراق كارى بازرگانى هاوردە و هەناردەى خۆيان بەشێوەيەكى ئاسايی و ياسايی بەجێبگەيەنن، بەو هيوايەى بڕيارەكە وەك خۆى جێبەجێ بكرێت و كۆسپ و تەگەرەى بۆ دروست نەکرێت".


PM:10:51:02/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو