ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
بڕیارە سبەی چوارشەممە 3ـی 9ـی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە تەوەری یەکەم، تایبەتە بە گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بنەمای کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان وەفدی دانوستانکار و لیژنەی هاوبەشی هەردوولا لەسەر دۆسیەی داهاتی نانەوتی وهەناردنەکردنەوەی نەوت و هەروەها پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە خستنەڕووی پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پێداویستییەکانی جێبەجێکردنی سیستمی نوێی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری.
PM:08:20:02/09/2025
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت