لە سلێمانی تەقە لە هێمن مامەند کرا


وێستگەنیوز_

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی 9ـی 2025، لە شاری سلێمانی تەقە لە رۆژنامەنووس، هێمن مامەند کرا.

لەبارەی رووداوەکەوە سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەی شار بە وێستگەنیوزی راگەیاند:  هێمن مامەند دوو فیشەکی پێوەیە یەکێک بەر قۆڵی کەوتووە و یەکێکی تر بەر کەمەری کەوتووە.

لە ئێستاشدا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و لە نەخۆشخانەی شارە لە شاری سلێمانی و پزیشکێک بە وێستگەنیوزی راگەیاند، دۆخی هێمن مامەند جێگیرە و ژیانی لە مەترسیدا نییە.

لە کاتژمێر 07:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، پێشکەشکاری کەناڵی Sterk TV، هێمن مامەند، لەبەردەم چێشتخانەیەکی گەڕەکی عەقاری لە شاری سلێمانی "هەوڵی تیرۆرکردنی درا" و برینداربوو.

دوای خواردنی نانی ئێوارە، ئەو پێشکەشکارەی کەناڵی Sterk Tv، لە چێشتخانە دێتە دەرەوە و دوو کەس کە لەسەر ماتۆڕسکیلێک بوون تەقەی لێدەکەن و پێنج فیشەکی پێوەدەنێن. دوو لە فیشەکەکان بەر جەستەی هێمن دەکەون و فیشەکێکیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی.

هێمن مامەند، لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەساڵی 2019 لە لایەن دادگای هەولێرەوە داواکراوە و لەو کاتەوە ماڵی گواستۆتەوە بۆ سلێمانی.



PM:08:12:02/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 1468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو