میترۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدی كونسڵگه‌ری ئه‌ڵمانیا باسی له پاشه‌كشه‌ی ئازادییه‌كان له هه‌رێم كرد
وێستگه‌نیوز-
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌میانی پێشوازیكردنی له وه‌فدی كونسڵگه‌ری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه "پاشه‌كشه‌ی ئازادی راگه‌یاندن و راده‌ربڕین، ئازادی سیاسی و سه‌ندیكایی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌ی، كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نایه‌وێت له‌م راستییه تێبگات".
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ئه‌یلولی 2025، له ئۆفیسی سه‌ره‌كی سه‌نته‌ری میترۆ له شاری سلێمانی، تیمی میترۆ پێشوازییان كرد له ماتیاس ڤیله‌ر، جێگری كونسوڵی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له هه‌ولێر، رێبیكا ماتێس، كونسوڵی كاروباری سیاسی و ئابوری و راگه‌یاندن كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌نته‌ری میترۆ، سه‌ره‌تا به گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌فده‌كه‌یان كرد، سوپاسی كردن كه "له بارودۆخێكدایه كه رووداوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به په‌له تێده‌په‌ڕن، كه به دڵی ئێمه نییه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "ماتیاس ڤیله‌ر، جێگری كونسوڵی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له هه‌ولێر، سوپاسی پێشوازییه‌كه‌ی كرد و خۆشحاڵی ده‌ربڕی بۆ یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری میترۆ و یه‌كه‌مین سه‌ردانی بۆ شاری سلێمانی".
لای خۆیه‌وه رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ باسی پاشه‌كشه‌ی ئازادی راگه‌یاندن و راده‌ربڕین، ئازادی سیاسی و سه‌ندیكایی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، كرد كه چۆن كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌ی، كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نایه‌وێت له‌م راستییه تێبگات.
"له‌و دیداره‌دا، تیمی میترۆ به وردی چوونه ناو پرسی ئازادییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تیش ئازادی راگه‌یاندن، داخستنی كه‌ناڵی زووم، سه‌رله‌نوێ دادگاییكردنه‌وه‌ی شێروان شێروانی، به‌كار هێنانی دادگا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی سیاسی، روداوه خوێناوییه‌كه‌ی گردی سه‌رچنار و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئازادی كاری سیاسی، حوكمدانی شاسوار عه‌بدولواحید و ئاماده‌نه‌بوونی پره‌نسیپی یه‌كسانی هه‌مووان له‌به‌رده‌م دادگا‌و هه‌ندی پرسی تر، قسه‌یان له‌باره‌وه كرا"، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ وا ده‌ڵێت.
راشیگه‌یاند كه "ئه‌و دیداره كه كاتژمێرێكی خایاند، هێمن مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی زووم له به‌شێكیدا ئاماده‌ی بوو، باسی له ره‌وشی هاوكارانی كرد كه 200 كارمه‌ندن، هه‌روه‌ها داگیركردنی كه‌ناڵه‌كه‌یان و داخستنی ئۆفیسه‌كه‌ی و زه‌وتكردنی كه‌ره‌سته‌كانی كرد، كه تا ئه‌مڕۆ وه‌ك خۆیه‌تی".
PM:05:20:02/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت