سۆران عومه‌ر داوا له سودانی ده‌كات 3 كار له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێم ئه‌نجام بدات
وێستگه‌نیوز –
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق له نووسراوێكدا داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات 3 كار له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێم ئه‌نجام بدات، ده‌شڵێت: "كاسبكار‌و خاوه‌ن دوكان و هه‌موو چین و توێژه‌كانی هه‌رێم له‌دۆخێكی دارایی خراپدان".
له سه‌ره‌تادا سۆران عومه‌ر نووسیویه‌تی: "وه‌ك نوێنه‌رێكی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مه دوا نوسراومه بۆ به‌ڕێزتان، نه خۆم كاندید كردۆته‌وه تاكو له‌نزیكی هه‌ڵبژاردندا به موزایه‌ده‌ی تێ بگه‌ن نه له‌م سێ ساڵه‌ی ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێزتان داوایه‌كی كه‌سیم لێتان هه‌بووه. ئه‌مڕۆ كه 2025/9/1 فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و كه‌م ئه‌ندامانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیان بۆ نێردراوه هێشتا دابه‌ش نه‌كراوه به‌سه‌ریاندا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "ده‌زانین كه له‌كابینه‌كه‌ی به‌ڕێزتان زۆرترین پاره‌ی و بۆ هه‌رێم هاتووه، كێشه‌كان بۆ ئێوه ماوه‌ته‌وه به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوی، هه‌رێم نه‌وت ده‌فرۆشێ و داهاتی نانه‌وتش كۆده‌كاته‌وه تاكو ئێسته چه‌ندین ڕێكه‌وتن كراوه‌و پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێكه‌وتنه‌كانه‌وه و وایكردووه هه‌موو مانگێك موچوه دوابكه‌وێ و شاند بێت و به‌بێ ئه‌نجام بڕواته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "پرسیاری خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌ڕێزتان ئه‌وه‌یه ئایا گوناحی ئه‌وان چیه كه ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌ن و مووچه‌یان پێ نادرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌وت به‌نایاسایی ده‌فرۆشێ و داهات ڕاده‌ست ناكات به‌پێی یاسای بوجه‌و بڕیاری دادگای فیدرڵی بۆچی ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌وانه ناگیرێته به‌ر؟ ته‌نها مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم ڕاده‌گیرێ و نانێردرێت!".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكی ساڵێكی نوێی خوێندنه، نه‌خۆشخانه‌كانی بێ ده‌رمانه، كاسبكار‌و خاوه‌ن دوكان و هه‌موو چین و توێژه‌كان له‌دۆخێكی دارایی خراپدان، جوتیارانمان گه‌نمیان ته‌سلیم كردووه و پاره‌كه‌یان پێ نه‌دراوه. به‌هۆی كێشه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان و دانانی بازگه‌ی حكومه‌تی عێراق، خاوه‌ن كارگه و كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری ناوخۆی هه‌رێم نزیكن له ئیفلاس".
ده‌شڵێت: "11 ساڵه له‌هه‌رێم دامه‌زراندن نه‌كراوه بۆ ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و سێ یه‌كه‌مه‌كان و خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكان، گرێبه‌ستمان هه‌یه 20 ساڵه نه‌كراوه به‌هه‌میشه‌یی، مامۆستای وانه‌بێژمان له‌سه‌رداهاتی ناوخۆ كراوه‌ته گرێبه‌ست".
سۆران عومه‌ر بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندووه كه به پشتبه‌ستن به‌وانه‌ی سه‌ره‌وه داوا له حكومه‌ته‌كه‌ت ده‌كه‌م ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه بكات:
1. سزادانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی كۆنترۆڵ و فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی شیاو ده‌كه‌ن.
2. ڕانه‌گرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان، و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
3. بڕیاردانی كۆتایی و چاره‌نووسساز كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان بكات و كاركردن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی پرسی مووچه له ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت.
PM:04:36:02/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت