لاهور شێخ جەنگی بۆ پارێزرەکانی: دانپێدانانی دەستگیرکراوانی لالەزار بەوشێوەیە نییە کە بڵاوکراوەتەوە


وێستگەنیوز-

دوێنێ دووشەممە 1ی ئەیلولی 2025، چوار پارێزەری دۆسییەی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل چوونەتە ئاسایشی سلێمانی لاهور شێخ جەنگییان بینیوە.

بورهان رەشید، کە یەکێكە لە پارێزەرەکان بە رووداوی راگەیاند، "دوێنێ چووینەتە ئاسایشی سلێمانی و لاهور شێخ جەنگی-مان بینیوە و ماوەی 40 خولەک قسەمان کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ ئاسەوارێکی لێدان بە روخساری لاهور شێخ جەنگییەوە نەبووە"، سەبارەت بە لایەنی دەروونی لاهور شێخ جەنگی پارێزەرەکەی وەڵامێکی روونی نەبوو تەنها ئەونەی وتوە، "دەبێت دۆخی کەسێک چۆن بێت ئەو هەموو هێزە چووەتە سەر ماڵەکەی".

وەک پارێزەرەکەی دەڵێت، "لاهور شێخ جەنگی لەبارەی دۆسییەکەیەوە وتویەتی، دۆسییەکەم سیاسییە نەک یاسایی، پێموایە دەستی دەرەکی لەپشت دەستگیرکردنەکەمەوە هەیە".

بورهان رەشید ئاماژەی بەوەشدا، "لاهور شێخ جەنگی هەموو ئەو دانپێدانانەی دەستگیرکراوانی لالەزاری بینیوە، بەڵام رەتیکردووەتەوە و وتویەتی بەوشێوەیە نییە کە بڵاوکراوەتەوە".

بەپێی وتەی پارێزەرەکەی دۆسییەی لاهور شێخ جەنگی بێت، تاوەکو ئێستا لاهور شێخ جەنگت هیچ کام لە ئەندامانی خێزانەکەی نەدیوە.




PM:01:26:02/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 11884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو