نەوەی نوێ: دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی لەناو خەڵک خۆشەویستتر دەکات


وێستگەنیوز-

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دوای بڕیای دادگای سلێمانی کە بە پێنج مانگ زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێی سزادا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "غەدری دەسەڵات بۆ ئێمە و خەڵکی کوردستان چاوەڕوانکراوبوو، بەڵام بریاری دادگا ئێمە و خەڵکیشی شۆک کرد، چونکە تەوقیتی دەستگیرکردنی کاک شاسوار و هەڵکوتانەسەرماڵەکەی لەنیوەشەودا لەلایەن هێزێکی دامامکدارەوە بە ڕوونیی پێیگوتین ئەم دەسەڵات ئەوەی بۆی گرنگ نەبێت یاسا و دادگایە. بەڵام ئەوەی ئێمە و هەموو خەڵکی شۆککرد بڕیارەکەی دادگابوو بێ هەبوونی هیچ بەڵگە و شایەتێک لە کەیسەکەدا بڕیاری حوکمێکی لەم شێوەیەی داوە!".

ئاماژە بەوەکراوە، "ئێمە وێڕای ئەوەی دوپاتی دەکەینەوە کە درێژەپێدەری هەمان ڕێگا و دیدگای کاک شاسوارین، لەجاران بەگوڕتر دەبین لە دژایەتییکردنی ئەم دەسەڵاتە تاڵانچیی و چەتەیەی یەکێتیی و پارتیی چاوپۆشیی لە هیچ ڕەفتارێکی چەتەگەریان ناکەین. ئەوەش بە بنەماڵەی تاڵەبانیی و بارزانیی دەڵێین کە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی لەناو خەڵک خۆشەویستتر دەکات و ئێمە نەک هەر سارد نابینەوە، بەڵکو کارێک دەکەین کاک شاسوار و خەڵکی هەرێمی کوردستان سەریان پێمان بەرز بێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەئێستاوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە ١١/١١ی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێ هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و ئامادەین. هەڵبژاردنێک کە دڵنیاین خەڵک سزای ئەم دەسەڵاتە ناشەرعیی و چەتەییەی پارتیی و یەکێتیی دەدات".


PM:12:37:02/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو