ئەمڕۆ سێیەمین دانیشتنی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەدەچێت
وێستگەنیوز-
دوای زیاتر لە سێ هەفتە دەستگیرکردنی و دووجار دواخستنی دانیشتنی دادگا ئەمڕۆ سێیەم دانیشتنی دادگایکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئەیلولی 2025، بڕیارە لە دادگای سلێمانی دانیشتنی سێیەمی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەبچێت.
رۆژی 21ی ئابی 2025، یەکەم دانیشتنی دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەچوو، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا بۆ 28ی ئابی 2025، بەڵام دووبارە دانیشتنەکە بۆ 2ی ئەیلولی 2025، دواخرا.
شەوی 12ی ئابی 2025، شاسوار عەبدولواحید لە لایەن هێزێکی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکرا و سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیس رایگەیاند، "لەسەر چەند سکاڵایەک ناوبراو دەستگیرکراوە".
ئەو مادە یاساییەی شاسوار عەبدولواحیدی پێ سزادراوە مادەی 431ـە لە یاسای سزادانی عێراقی و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
AM:08:34:02/09/2025
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت