خاچی سوور و مافی مرۆڤ سه‌ردانی ده‌ستگیركراوانی لاله‌زار ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز -
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه وه‌فدێكی خاچی سوور و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ سه‌ردانی ئاسایشی گشتی بكه‌ن له‌شاری سلێمانی و پاشان له‌نزیكه‌وه سه‌ردانی ده‌ستگیركراوانی لاله‌زار بكه‌ن .
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ لیستێكیان پێ ده‌بێت كه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی گه‌له‌وه پێشكه‌شیان كراوه كه‌له‌نێو لیسته‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك " ونبوو" ی تیادایه كه له‌ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی 22 ی ئابی لاله‌زار ونبوون .
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز هه‌ر سبه‌ی ڕێكخراوی خاچی سوور سه‌ردانی ئاسایشی گشتی ده‌كات له‌شاری سلێمانی و ده‌ستگیركراوه‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه‌سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی لاله‌زار له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه سه‌ردانیان كراوه.
PM:08:27:01/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت