بكوژی ره‌حیم زه‌بیحی (ده‌رهێنه‌ری ماڵه‌كه‌ی مه‌عروف) و براكه‌ی له‌سێداره درا
وێستگه‌نیوز-
پاش حه‌وت ساڵ له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، بكوژی ره‌حیم زه‌بیحی (ده‌رهێنه‌ری درامانی ماڵه‌كه‌ی مه‌عروف) و كه‌یوان زه‌بیحی-ی برای له گرتووخانه‌ی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سێداره درا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ی ئه‌یلولی 2025 ته‌یب زه‌بیحی، كوڕی كه‌یوان زه‌بیحی ئاشكریكرد كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 31ی ئابی 2025، بكوژی كه‌یوان زه‌بیحی باوكی و ره‌حیم زه‌بیحی-ی مامی، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی سنه له‌سێداره درا.
ته‌یب زه‌بیحی بە میدیاکانی وتووە کە "تاوانبار خزمێكی خۆمان بووه، ساڵی 2018 به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه باوكم و ماممی سوتاند و گیانیان له‌ده‌ست دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌د كه هه‌ر زوو تاوانه‌كه ئاشكرا بوو و تاوانبار ده‌ستگیركرا، دواتر سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و دوێنێ سزاكه‌ی جێبه‌جێ كرا".
له 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2018دا ره‌حیم زه‌بیحی و براكه‌ی به‌ناوی كه‌یوان زه‌بیحی، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به سووتاوی دۆزرانه‌وه. سه‌ره‌تا وا گومان ده‌كرا كه به‌هۆی رووداوی هاتووچۆوه گیانیان له‌ده‌ست دابێت، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت رووداوه‌كه به‌مه‌به‌ست بووه.
دوای 24 كاتژمێر ئه‌كبه‌ر عه‌باس پوور، خزمی ئه‌و دوو برایه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا و دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا.
بكوژه‌كه باسی له‌وه كردبوو كه "رۆژی رووداوه‌كه ره‌حیم زه‌بیحی و براكه‌ی ده‌عوه‌ت كردووه بۆ قاوه‌خانه‌یه‌ك و له‌وێ حه‌بی بێهۆشكه‌ری پێداون، دواتر بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاژێر به ده‌وروبه‌ری شاردا پیاسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون و دوو براكه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا بردووه‌ته شیوێكی كه‌ناری رێگاكه و به‌نزینی پێدا كردوون و سووتاندوونی".
ره‌حیم زه‌بیحی كوڕی (مسته‌فا زه‌بیحی) یه‌كێك له كه‌سایه‌تی و بنه‌ماڵه ناسراوه‌كانی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ساڵی 1971 له شاری بانه له‌دایكبووه، 20 ساڵ ئه‌زموونی كاركردنی هه‌بوو له بواری ده‌رهێنان و سیناریۆدا.
یه‌كه‌مین كاری ده‌رهێنانی ره‌حیم زه‌بیحی له ساڵی 2002 دا بوو بۆ كورته‌فیلمێك به‌ناوی "هاوار"، ئه‌و فیلمه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه مشتومڕی زۆری دروستكرد كه به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كانی كورته فیلم‌دا له (تاران- ئه‌سفه‌هان- سونی- وارش- باران- كلرمۆنت فراند فه‌ره‌نسا- هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا- ساوپاولۆی به‌رازیل)و چه‌ندین فیستیڤاڵی دیكه‌دا كردووه و وه‌كو باشترین كورته فیلمی فیستیڤاڵی "كلرمۆنت فراند فه‌ره‌نسا" هه‌ڵبژێردرا.
ره‌حیمی زه‌بیحی دوای ده‌رهێنانی درامای كۆمیدی "ماڵه‌كه‌ی مه‌عرووف" له هه‌رێمی كوردستان زیاتر ناسرا، كه بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوو ئه‌كته‌ری كۆمیدی ماهیر حه‌سه‌ن و ئه‌حمه‌د جۆڵا رۆڵی سه‌ره‌كییان له درامه‌كه‌دا بینیوه.
PM:07:27:01/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 2380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت