مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەستی راگەیاند.


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سبەی سێشەمە هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێم دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکراوە، "رۆژی چوارشەممە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت".


PM:06:02:01/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو