وەزارەتی دارایی هەرێم: زیاتر لە 465 ههزار مووچەخۆر لەڕێگەی "هەژماری من"ـهوه مووچەی مانگی شەش وەردەگرن
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 465 ههزار مووچەخۆر لەڕێگەی "هەژماری من"ـهوه مووچەی مانگی شەش وەردەگرن.
لەگەڵ راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی شەش ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئەیلولی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "زیاتر لە 465 هەزار و 670 مووچەخۆری حکومی، مووچەی مانگی شەش بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری من وەردەگرن".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لە هەولێر 262 هەزار و 50 کەس، لە سلێمانی 71 هەزار و 120 کەس، لە دهۆک 132 هەزار و 500 کەس لە رێگەی هەژماری منەوە مووچەی مانگی شەش وەردەگرن".
وەک وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "زیاتر لە 900,000 سوودمەند لە فەرمانبەرانی حکومی خۆیان تۆمارکردووە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من، هەروەها زیاتر لە 450 ئامێری راکێشانی پارە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون و 540 هەزار مووچەخۆر کارتی بانکییان هەیە".
PM:02:32:01/09/2025
ئهم بابهته 828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت