پۆلیسی سلێمانی بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نوسینگەی بەکرەجۆی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد کە ماتۆڕسکیلی چەند هاوڵاتییەکیان دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سكاڵایان تۆماركرد کە ماتۆڕسکیلیان لێدزراوە، بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەكانی نووسینگەی بەکرەجۆ و بە هاوکاریی نووسینگەی کوردساتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو تۆمەتبار (ه، ح، ڕ) و (س، ی، س) دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە؛ هەروەها یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە چەند شوێنێکی جیاواز چەند فەرمانێکی گرتنی هەیە.
AM:11:54:01/09/2025
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت