وێستگەنیوز_
کەمێک لەمەوبەر، 390 ملیار دیناری دیکە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی 9ـی 2025، بڕی 390 ملیار دینار وەک گوژمەی دووەمی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی 6 لە بەغداوە گەیشت.
هەروەها وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و بڕی یەک ترلیۆن و حەوت ملیار و سێ سەد و پەنجا و دوو ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لەنیا بەختیار، پەیامنێری وێستگەنیوزی راگەیاند، "زیاتر لە 600 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 6 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان".
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، "لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکە، دوای چەند کاتژمێرێک لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە و مووچە دابەش دەکرێت."
https://westganews.net/dreja.aspx?=hewal&jmara=146944&Jor=1
AM:11:52:01/09/2025
ئهم بابهته 568
جار خوێنراوهتهوه