هۆشیار زێباری: هه‌رێم پابه‌ندیییه‌كانی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و راده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان جێبه‌جێكردووه
وێستگه‌نیوز-
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندیییه‌كانی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و راده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان جێبه‌جێكردووه، ده‌شڵێت: "تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی حكومه‌تی فیدراڵیدایه، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی مووچه‌ی مانگی 6ی هه‌رێم خه‌رج بكات".
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پلاتفۆڕمی "X" نووسیویه‌تی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندیییه‌كانی خۆی له رێككه‌وتنه ته‌كنیكییه‌كان بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان و ڕاده‌ستكردنی پشكی داهاته نانه‌وتییه‌كان جێبه‌جێ كردووه".
هۆشیار زێباری ده‌ڵێت: "ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی حكومه‌تی فیدراڵیدایه، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی 19ی ئاب، مووچه‌ی مانگی 6 بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج بكات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 18ی ئاب بوو، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌مووزی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی داراییدان.
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ساڵی رابردووش 2024 مووچه‌ی مانگی 12یان وه‌رنه‌گرت و ساڵی پێشووتریش 2023 مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵیان وه‌نه‌گرت.
PM:11:29:18/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت