بوومەلەرزە لە هه‌رێم رووی دا
وێستگه‌نیوز-
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم روویدا و هاوڵاتیان له سلێمانی، سه‌ید سادق، هه‌ڵه‌بجه و پێنجوێن هه‌ستیان پێكرد.
محه‌مه‌د كه‌مال شاره‌زای كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه "گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 3.8 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر".
وتیشی: "بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی 17 كیلۆمه‌تر له ناخی زه‌وی بووه و چه‌قه‌كه‌ی له‌گوندی بانیشاری كۆن بووه له باكوری خۆرهه‌ڵاتی هه‌ڵه‌بجه".
به‌پێی زانیاری په‌یامنێرانی وێستگه‌نیوز، له شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، سه‌یدسادق و پێنجوێن هه‌ست به بوومه‌له‌رزه‌كه كراوه و ته‌نانه‌ت به‌شێك له دانیشتوانی سه‌یدسادق له ماڵه‌كانیان چوونه‌ته ده‌ره‌وه.
PM:10:54:18/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت