دوای چه‌ند رۆژێك له گیان له‌ده‌ستدانی، ته‌رمی ئافره‌تێك له ماڵه‌كه‌یدا له گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
دوای چه‌ند رۆژێك له گیان له‌ده‌ستدانی، ته‌رمی ئافره‌تێك له ماڵه‌كه‌یدا له گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی دؤزرايه‌وه و گومان ده‌كرێت زياتر لة سێ چوار رۆژ بێت گیانی له‌ده‌ست دابێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری سلێمانی ته‌رمی ئافره‌تێك له ماڵێكدا بینراوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان بۆنێكی ناخۆش له ماڵه‌كه‌دا هاتووه و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان هاتوونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌ركه‌وتووه كه هۆكاری بۆنه‌كه بوونی ته‌رمێكه و به بۆنی ته‌رمه‌كه‌یدا زانراوه ئافره‌ته‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمه‌كه براوه‌ته پزیشكی دادی سلێمانی و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پزیشكی دادی سلێمانی رایگه‌یاند كه ته‌رمی ئافره‌تێكمان راده‌ستكرا كه پێده‌چێت سێ بۆ چوار رۆژ بێت گیانی له‌ده‌ست دابێت.
PM:10:23:18/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت